Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 07:04

یەکێتی زانایان ئیدانەی سوکایەتیکردن بە شێخ عبدالقادری گەیلانی دەکات

کوردستان TV
100%

 

دوای بڵابوونەوەی دەنگی بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە دیوانی وەقفی سوننی عێراق کە سوکایەتی بە کەسایەتی جیهانی ئیسلامی شێخ عەبدولقادری گەیلانی دەکات، یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان ئیدانەی دەکات.

یەکێتی زایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی دەنگی لەنێو دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە تێیدا دەردەکەوێت بەرێوەبەرێکی گشتیی دیوانی وەقفی سوننی عێراقی لە قسەکانیدا وتەی ناشایستە و نەشیاو بەرامبەر ڕابەری تەریقەتی قادری و سیمبولی دیاری نێو کۆڕی دینداران و عالەمی ئیسلامی مەرحومی شێخ عەبولقادری گەیلانی دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هەوڵ و هەڵوێستە نەشیاوە، وای دەبینین کە دیوانی وەقفی سووننی لە بەدواداچوون و گرتنەبەری رێگەی یاسایی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی و دڵنیاین بەئەرکی ئاسایی و یاسایی خۆیان هەڵدەستن، چونکە ئەم جۆرە هەنگاوانە خزمەت بەهیچ قەزیەیەک ناکات و کاردانەوەی خراپی بۆ دۆخی لێکنزیکی پێکهاتەکان و واقعی کۆمەڵگە دەبێت".

 ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم کارە دەبێتە مایەی نانەوەی پشێوی و شڵەقانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و برینداربوونی هەستی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و پێچەوانەی یاسا و دەستووری عێراقە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.