سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشتیوان و هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکەین، بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشییەکە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 4ـی کانوونی دووەمی 2022 لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: دڵخۆشم بە چاکبوونەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە و ڕزگاربوونیان لە نەخۆشییەکە.
ڕاشیگەیاند: پشتیوان و هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکەین، بۆ تێپەڕاندنی نەخۆشییەکە.
هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە دوو ساڵی ڕابردوودا سندوقی شێرپەنجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتی کوردستانییان و سەردانیکەرانی داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە 8 نەخۆشخانەی شێرپەنجە لەسەرتاسەری کوردستان نزیکەی 118 ملیار دینار دابینکراوە بۆ دەرمان، چارەسەر، ئامێر، کەلوپەل و یارمەتییە داراییەکان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە کە ڕژدە لە دابینکردنی هەموو یارمەتییەک بۆ ئەوانەی بەدەستی شێرپەنجە دەناڵێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.