قائیمقامی دھۆک گوتی، بڕیارە بە گوژمەی زیاتر لە 16 ملیار دینار 42 پڕۆژە لە ھەموو سێکتەرەکانی دھۆک جێبەجێ بکرێت.
قائیمقامی دھۆک، جەھوەر عەلی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: بۆ ئەمساڵ لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان زیاتر لە 16 ملیار دیناریان بۆ تەرخان کردووین کە بڕەکەی زیاترە لە ساڵی ڕابردوو و ئێمەش بەسەر ھەموو سێکتەرەکاندا دابەشمان کردووە و دەیکەینە پڕۆژە، وەکوو ئاو و پەروەردە و ڕێگای گوندەکان و ڕێگا ناوخۆییەکان و ئاوەڕۆی ئەو پڕۆژانەی کە پێویستیی سەرەکیی خەڵکن، بۆیە ھەرچی پێویستیی خەڵکە لەو بودجەیە پڕۆژەیان بۆ جێبەجێ دەکەین.
جەھوەر عەلی گوتیشی: ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و دووبارە ڕەزامەندیی ئەنجومەن بگەڕێتەوە، پڕۆژەکان دەکرێنە تەندەر و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، ئێستا پڕۆژەکان لێک جیا دەکرێنەوە و ئەو پڕۆژانە وەکوو قۆناغی یەکەم بۆ ئەمساڵن و لە داھاتوودا پڕۆژەی دیکەشمان دەبێت.
جههوهرعەلی باسی لەوەش کردووه: کە کۆی ئەو پڕۆژانەی بڕیارە بەو پارەیە جێبەجێیان بکەن 42 پڕۆژەی جۆراوجۆر و لە ھەموو سێکتەرەکاندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.