کۆنگرەی 12ھەمینی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان، بە بەشداری 639 کەس دەستی بەکارەکانی کرد و كه تیاییدا یه‌ك كه‌س خۆی بۆ پۆستی رابه‌ری گشتی، 18 کەس بۆ بەرپرسی مەڵبەندەکان و 37 کەسیش بۆ ئەنجوومەنی شوورا خۆیان بەربژێر کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، پێنجی کانوونی دووەمی 2022، کۆنگرەی 12ھەمینی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان، بە بەشداری 639 کەس دەستی بەکارەکانی کرد و كه تیاییدا یه‌ك كه‌س خۆی بۆ پۆستی رابه‌ری گشتی، 18 کەس بۆ بەرپرسی مەڵبەندەکان و 37 کەسیش بۆ ئەنجوومەنی شوورا خۆیان بەربژێر کردووە.
له‌كۆی 639 كه‌سی به‌شداربوو، 125 ئافره‌تن و، له‌كۆی 18كه‌سی به‌ربژێر بۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان، نۆ كه‌س ده‌رده‌چن و، له كۆی 37 به‌ربژێری ئه‌نجوومه‌نی شورا، 24 كه‌سیان ده‌رده‌چن.
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان، لەسەرەتای دروستبوونییەوە لە ساڵی 1987 تا ئێستا ھەر چوار ساڵێک کۆنگرەی خۆی بەستووە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیش بڕیاربوو تەمووزی ساڵی رابردوو، کۆنگرەی 12ھەمینی ئەنجام بدات، بەڵام بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی خۆپارێزی کۆنگرەکە دواخرا بۆ ساڵی 2022.
کۆنگرەکە لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت و ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت، تا ئێستا تەنھا بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی، کامیل حاجی عەلی خۆی بۆ پۆستی رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی بەربژێر کردووە و بەپێی یاساش دەبێت بەربژێر 50+1ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستبھێنێت و لەکاتی بەدەستنەھێنانی دەنگی پێویستیش پێویستە کۆنگرە بڕیاری دیکەی ھەبێت و ئەگەری زۆرە داوا لە رابەری گشتی ئێستای بزووتنەوە بکرێت بۆ جاری سێییەم خۆی بەربژێر بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.