له قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له‌سه‌ر یاریگای ئۆلدترافۆرد له مانجسته‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری یانه‌ی میدزبرهی كرد.
خاوه‌ن یاریگا به هێرش و فشار بۆسه‌ر میوانه‌كه‌یان ده‌ستیان به‌یاری كرد‌و له خوله‌كی بیست لێدانێكی سزایان به‌ده‌ست هێنا به‌لام كریستیانۆ رۆنالدۆی پرتوگالی نه‌یتوانی گۆل تۆمار بكات .
پێنج خولهك دواتر جادۆن سانشۆ به تۆمار كردنی گۆلێك شه‌یتانه سووره‌كانی له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه پێشخست .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و چوار مات كروكس گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی بۆ میدزبره یه‌كسان كرده‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و هه‌ردولا په‌نایان برده به‌ر لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا‌و تیایدا یانه‌ی میدزبره به‌ئه‌نجامی هه‌شت گۆل به‌رامبه‌ر به حه‌وت گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو خۆی گه‌یانده قۆناغی داهاتووی جامه‌كه‌و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش له‌م قۆناغه مالئاوایی له جامه‌كه كرد،
مانچسته‌ر یونایتد ماڵئاوایی له‌جامی یه‌کێتی یانه‌کانی ئینگڵته‌را کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.