ئەمڕۆ شەممە لە شاری بەغدا بە بەشداری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیَراق و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی و حزبی، رێورەسمی یادکردنەوەی کوژرانی دامەزرێنەری ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، محەمەد باقر حەکیم بەڕێوەچوو.
له رێورهسمهكهدا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسی لە رەوشی ئێستای وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند کە نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان، بگاتە ئەو ئاستەی کە بنەماکانی بنیاتنانی دەوڵەت، برِوخێنێت.
مستەفا کازمی ھەروەھا گوتی: "ئەمڕۆ ئەرکی سەرشانی ھەمووانە، بەرژەوەندی گەلی عێراق بخەینە سەروو ھەموو بەرژەوەندییەکەوە، دوژمنانی عێراق گرەو لەسەر شکستھێنانی پرۆسەی دیموکراتی لە وڵاتەکەمان دەکەن".
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەحتی کردەوە لەسەر ئەوەی کە نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان، بگاتە ئەو ئاستەی کە بنەماکانی بنیاتنانی دەوڵەت، بروخێنێت و گوتی: "خواستێکی نێودەوڵەتیی ھەیە، بۆ ئەوەی عێراق بخرێتە بەردەم وەبەرھێنانی ئابووریی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.