Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 00:41

پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و شۆفێره‌ ده‌ستگیرکرا که‌هاووڵاتییه‌کی کوشتبوو

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر رووداوێكی هاتووچۆ كه‌ گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: كاتژمێری 9 ى شه‌وی رابردوو 5/2/2022، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بە بوونی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە گوندی (گەزنە)، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلێکی (تۆیۆتا لاندگرۆزەر) ڕەنگی سپی، خۆی بە کەسێک بە ناوی (ئه‌بوبه‌كر شوان عه‌زیز) تەمەن (18 ساڵ)دا کێشاوە و گیانی لەدەست داوە، کە دواتر شوفێرەکە ڕایكردووه‌.
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه‌، سەبارەت بە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە گەنجەکەی کوشتووە، لە کاتی ئێستادا لە ژێر چنگی یاسایە و لە لێکۆڵینەوەدایە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.