Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 23:29

ڤیدیۆ.. بۆ پاککردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان ڕاهێنان به‌ قه‌ڵه‌ڕه‌ش ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


وڵاتانی پێشكه‌وتوو،بۆپاراستنی ژینگه‌ هه‌رده‌م به‌دوای شێواز و رێكاری نوێ دا ده‌گه‌رێن، بۆ پاك ڕاگرتنی شه‌قامه‌كان  له‌ هه‌مان كاتدا ئامانج له‌م كاره‌ش كه‌مكردنی تێچووی پاك كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانه‌.
له‌ وڵاتی سوێد ،له‌ئێستادا كۆمپانیایه‌ك به‌ ناوی "كۆرڤید كلینینگ" بۆهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی  زبڵ وخاشاك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌تایبه‌تی پاشماوه‌ی جگه‌ر ده‌ستی كردووه‌ به‌ راهێنانی  باڵنده‌ی قه‌ڵه‌ره‌ش ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵنده‌ زۆر زیره‌ك و هۆشیاره‌ ،له‌ هه‌مان كاتدا  له‌راهێنانی زووتر وباشتر كرداره‌كان جێبه‌جێ ده‌كات. 
شایانی باسه‌ زانایان له‌ ساڵی 2014  باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ زیره‌كی باڵنده‌ی قه‌ڵه‌ڕه‌ش  به‌قه‌د زیره‌كی منداڵێكی ته‌مه‌ن 7-10 ساڵان ده‌بێت، راهێنانی ئه‌م باڵنده‌یه‌ له‌ رێگه‌ی پێدانی خوارده‌مه‌نی ده‌بێت. 
ئا- كامران 
ژێده‌ر- مصر ئه‌لیه‌وم

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.