له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیست وسێیه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌كات له مێركاتۆی زستانه‌دا.
بارسێلۆنا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یاریزانان فێران تۆرێس و ئاماداما تراورێ و پیێر ئیمریك ئۆبامیانگ واژووكردو هه‌رسێ یاریزان ناویان له پێكهاته‌ی گشتی بارسا بۆ یاری سبه‌ی ئێواره تۆماركراوه.
هاوكات عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی كه به‌م دواییه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بلاوگڕانا به‌هۆی پرسی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تێكچوو، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ناوی له پێكهاته‌ی یانه‌كه بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ تۆماركراوه، بارسێلۆنا یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و پێنج خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به هه‌مان شێوه یاریه‌كی دواخراوی ماوه‌و به سیی و شه‌ش خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا، ئه‌تله‌تیكۆ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی به‌هۆی پێكان له ڕیزی ئه‌تله‌تیكۆ داده‌بڕێ، هاوكات جواو فێلیكسی پۆرتوگالی پێكانی چاك بۆته‌وه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕیزی ڕۆخی بلانكۆس و ده‌توانێت به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر بارسا بكات.
ئه‌م ئێواره‌یه بارسێلۆنا میوانداری ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.