له‌میانی گه‌ری بیست و یه‌كه‌مینی خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی یانه‌ی بایرن میونشن میوانداری یانه‌ی لایبزگی كرد‌و به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی دوازده تۆماس مۆله‌ر به تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كرنی له‌یاریه‌كه كرده‌وه ، له خوله‌كی بیست و حه‌وت ئه‌ندریه سیلڤا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی لایبزگی میوان یه‌كسان كرده‌وه .
به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م به خوله‌كێك رۆبرت لیڤاندۆڤسكی به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م جارێكی تر خاوه‌ن یاریگای له یاریه‌كه پێشخست .
له نیوه‌ی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو سێ كریستۆڤ نكۆنكۆ جارێكی تر ئه‌نجامی یاری بۆ لایبزگ یه‌كسان كرده‌وه ، له خوله‌كی په‌نجاو هه‌شت گۆسكۆ جڤاردبۆل به‌هه‌له گۆلی سێیه‌می له‌سوودی بایرن میونشن له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و یاریش به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل كۆتایی پێ هات و بایرن میونشن به په‌نجاو دوو خال پێشه‌نگی یانه‌كانی قایمتر كرد‌و لایبزگیش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و سی‌و یه‌ك خالی هه‌یه‌و له پله‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.