له‌میانی گه‌ری بیست و چواره‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له یاری دێربی و لوتكه‌ی شاری میلان هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلان له‌سه‌ر یاریگای جۆزیبی میاتزا روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه.
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یالاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه له‌هه‌ولی هێرش بردن و گۆل تۆمار كردن دابوون له خوله‌كی سیوهه‌شت یاریزانی كرواتی ئیڤان پیریسیج گۆلی یه‌كه‌می بۆ ئینته‌رمیلان تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌شی له گێمی یه‌كه‌م به‌م گۆله پێشخست .
له گێمی دووه‌م میلان له هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاری بوون له خوله‌كه‌كانی حه‌فتاو پێنج و حه‌فتاو هه‌شت یاریزانی فه‌ره‌نسی ئۆلیڤه‌ر جیرۆ دوو گۆلی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بۆ میلان تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌خشیه یانه‌كه‌ی به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش میلان شازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و كۆی خاله‌كانیشی بۆ په‌نجاو دوو خال به‌رزكرده‌وه‌و به‌جیاوازی ته‌نها یه‌ك خال له دوای ئینته‌رمیلان دێت كه ئه‌میان به په‌نجاو سێ خال پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.