Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 19:24

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی گشتیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ڕەهبەر محیەدین سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕيى گشتيى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ڕەھبەر محیەدین سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕيى گشتيى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.