Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 19:24

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی بۆ 720 ئەفسەر دەرکرد

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە بەرزکردنەوەی پلەی 720 ئەفسەری دا و ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارەکە لە 9ـی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت.

لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە ئیمزای ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە تێیدا هاتووە "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (9) لە 12/1/2022 وە لەسەرهاتنی فەرمانی سەرۆک وەزیران ژمارە نهێنی (319) لە 2/2/2022 بڕیار درا بە:-

بەرزکردنەوەی پلەی ئەو (720) ئەفسەرانەی کە پلە و ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە بۆ پلەی نوێی شایستەی دیاریکراو بەپێی ماددەی (10) لە یاسای ڕاژەو خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژمارە (18)ی ساڵی (2011)، لەسەر میلاکی وەزارەتمان ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە بەرامبەریان هاتووە".

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی 9ـی1ـی2022 جێبەجێ دەکرێت".

 

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ:-
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.