Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 16:55

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى له‌ یه‌کگرتووى ئیسلامى ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بيست و هه‌شته‌مين يادى ڕاگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستاندا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمیندار و سەرکردایەتی و ئەندام و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد. 

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، له‌ بيست و هه‌شته‌مين يادى ڕاگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستاندا، پيرۆزبايى له‌ ئەمینداری گشتیی و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتووى ئيسلامى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

لاى خۆيه‌وه‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين سوپاس و پێزانينى خۆيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.