Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 16:55

شوفێری پیکابێک گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای شه‌قڵاوه‌ - هه‌ولێر شوفێری پیكابێك گیانی له‌ده‌ست دا به‌هۆی هه‌وڵی پێچكردنه‌وه‌ی نایاسایی.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی (شقڵاوە، هەریر و قەندیل) لە سایدی هاتن بەرەو هەولێر لە نزیک گوندی قەندیل، پێکدادانێک ڕووی دا لەنێوان بارهەڵگرێکی گەورە و پیکابێکی دێر.

ڕاشیگه‌یاند: بەداخەوە لە دەرئه‌نجامی ڕووداوەکە شوفێری پیکابەکە دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی لەدەست دا، جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی زۆری ماددی کە بەر ئۆتۆمبێلەکان و ڕێگاوبانەکە کەوت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکەش هەوڵێکی شوفێری پیکاب دێرەکە بوو بۆ پێچکردنەوە لە شوێن پێچێکی نایاساییدا و لە کاتی پێچکردنەوەکەش کەوتبووە سەر ڕێڕەوی بارهەلگره‌کە كه‌ لە سایدی خۆی دەڕۆیشت و پێکدادانەکە ڕووی دا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌دا شوفێری پیکابه‌كه‌ بە لایەنی خەتابار دانرا.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.