Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 16:55

تەرمی باوک و کوڕێک بە کوژراوی دۆزرانەوە

کوردستان TV
100%

 

لە شەقامێکی کەرکووک تەرمی باوک و کوڕێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە.

بنکەی پۆلیسی تسعین ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە لە شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکووک تەرمی باوک و کوڕێک بە کوژراوی لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب) دۆزرانەوە.

ڕاشیگەیاند: باوک و کوڕەکە لە نەتەوەی عەرەبن و خەڵکی گوندی ترکەڵانی سەر بە شارەدێی یایچییە لە باشووری کەرکووک.

پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا باوک و کوڕەکە بەھۆی کێشەیەکی کومەڵایەتییەوە کوژراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.