تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و کارتی ڤاکسینی کۆڕۆنا هیچ پزیشک و کارمەندێک مووچەی مانگی 2 وەرناگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە کردووە جەختی کردۆتەوە پێویستە سەرجەم پزیشک و کارمەندان ڤاکسین وەربگرن.
لە نووسراوەکە هاتووە "ئاگاداری سەرجەم پزیشکان، کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەینەوە بەبێ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڕۆنا و کارتی ڤاکسینی کۆڕۆنا مووچەی مانگی (2) وەرناگرن بۆ جێبەجێکردن و کاری پێویست".
هاوکات نووسراوەکە واژۆی دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لەسەرە، ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.