د. ئاسـۆ حـەوێـزی - گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی بەرەنگاربوونـەوەی نەخـۆشییەکانی شـێرپەنجـە لە هـەرێمی کـوردسـتان رایگه‌یاند:
له رۆژی 4ی مانگی شوبات وه‌ك رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه ئه‌و یاده به‌رز راده‌گرین ، هه‌ر ئه‌مساڵ ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه ، ئامانجی ئه‌و كۆنفراسه زیاتر دیاریخستنی داتاكانه ، ئه‌و نه‌خۆشییه پێویسته بایه‌خی پێبدرێت ، زیاتر بۆ زوو ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت .
روونیشیكرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زۆر گرنگی به‌و پرسه ده‌دات ، به ژماره باس بكه‌ین له لیڤلی ناوه‌ندین و ئه‌و ساڵ 7904 حاله‌ت تۆمار كراون رێژه‌كه كه‌مه به لام حالهتێكیش زۆره .
د . ئاسۆ حه‌وێزی روونیكرده‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان ، 19.8 شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك پاشان سیه‌كان قۆلۆن و شێرپه‌نجه‌ی دیكه وه‌ك جگه‌ر و هیتر . زۆر جار زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه هه‌وڵه بۆ زیاتر چاره‌سه‌ركردن و بنبڕكردنی . 8 شوێن له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه ، له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گه‌وره‌ترین پلانی ئه‌وه‌یه ، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانه . به گشتی شێوازی ده‌ستنیشانكردن ، ده‌بێ بزانین ته‌شه‌نه‌ی كردووه دواتر چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی كه چۆنه و چۆن ده‌بێ .
هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری گرنگه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ، نه‌خۆشییه‌كه چونكه كاریگه‌ری ده‌روونی هه‌یه و گرنگی پێ بدرێت .
بودجه‌یه‌كی زۆریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بووه .
ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه زۆر ده‌وه‌ستێت و ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرسه ده‌كات
ئه‌وانه‌ی زیاتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن ، ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی له بارههمبوو ، هه‌روه‌ها پرسی دیكه 30%ی له ته‌مه‌نی 12 ساڵی په‌یدا ده‌بن .
شێرپه‌نجه واتا نییه به مردن ، هه‌روه‌ها پشكنین پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و زوو ده‌ستنیشانكردنی .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.