سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی بیست و هەشتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی كرد.
مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان ئێوارەی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، پیرۆزبایی بيست و هه‌شته‌مين ساڵيادى ڕاگه‌ياندنی يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانی لە ئەمینداری گشتی و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و لایەنگرانی يه‌كگرتووى ئيسلامى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەناوی خۆی و سەرکردایەتی یەکگرتووەوە، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايیکردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.