په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی به‌رنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی راگه‌یاند كه‌خۆی له‌دوو خاڵ ده‌بینێته‌وه.
بڕیاره كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه 7 ى 2 ى 2022، په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، كه خۆی له‌دوو خاڵ ده‌بینێته‌وه یه‌كه‌م: سوێندخواردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان، دووه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار.
له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و فراکسیۆنەکانی، سەدر، هاوپەیمانی سیادە، چوارچێوەی هەماهەنگی و چه‌ند فراكسیۆنێكی دیكه ، بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقیان كردووه.
هاوكات، له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق فراكسیۆنی پارتی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: بۆ بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی تەواوکردنی ڕاوێژ و بەردەوامی دیالۆگە بەردەوامەکان له‌نێوان فڕاكسیۆنه سیاسییەکان، بڕیارمان دا ئامادەیی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان نەبین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه (تحالف السیاده) به‌شدارینه‌كرنیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاندبوو، به‌مه‌ش به به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و سێ گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنه ئه‌گه‌ری دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق زیاتر ده‌بێت.
له راگه‌یاندراوێكیشدا، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازی له هه‌ڵوێستی ئه‌و هێز و فڕاكسیۆنانه كرد كه بڕیاریانداوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وانیش به‌شداریی دانیشتنه‌كه نابن.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێش ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پێویسته لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشوازی له هه‌ڵوێستی ئه‌و هێز و فڕاكسیۆنانه ده‌كه‌ن كه بڕیاریانداوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاوێژی زیاتر له‌نێوانیاندا بكرێت.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاریانداوه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار نه‌كه‌ن.
فراکسیۆنه‌کان بایکۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.