Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 13:18

دوو که‌س به‌ تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


 ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی راگه‌یاند كه‌ بڕێكی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ریان پێبووه‌.

 بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان بڵاوی كرده‌وه‌: لە رێکەوتی 2022/2/5 بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو تومەتباری دەستگیر کرد کە بری (4000) چوار هەزار دەنکە حەبی هۆشبه‌ریان پێ بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان هه‌روه‌ها دەمانچەیەکی بێ مۆلەتیشیان لەلا بووە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕەوانەی بەردەم دادگه‌ کران.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.