Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 13:18

سیروان بارزانی: هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شیان بە دوای تیرۆرستانی داعش ئه‌نجام دا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 7 ی 2 ی 2022، سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنەكی هاوبەش بۆ گەڕان و پشكنین بە دوای تیرۆریستانی داعش دەستی پێكردووە لە نێوان پێشمەرگە و سووپای عێراق.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق لە ناوچەی سەرگەران ئه‌نجام دراوه‌،  كە سنووری نزیكەی 300 كیلۆمه‌تر دووجا لەخۆ دەگرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هێزه‌كانی هه‌ردوو میحوەری 5 و میحوەری 6ی پێشمەرگەی كوردستان و فیرقەی 8 و فیرقەی 14 ی لەشكری عێراقی چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێزی كۆماندۆ، هێزی لیواكانی 2 و 10 و 14 و 18 ی وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارییان له‌ ئۆپەراسیۆنەكە كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.