Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 12:11

وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی ماوەکانی پێدانی کارەبای خستەڕوو

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند كه‌ کەمبوونەوەی ماوەکانی پێدانی کارەبا هیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە و هۆکارەکانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خستەڕوو.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی سەنتەری پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کرد بۆ ئاگاداربوون لە چۆنییەتی کارکردنی پێوەره‌كه‌.

ڕاشیگەیاند: لەم سەردانە مەیدانییەدا وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان درایەوە و پوختەی پڕۆژەکە و پلانەکانی بۆ داهاتوو لە هەموو بوارەکانی خرایەڕوو، هەروەها تیشک خرایە سەر گرینگیی پڕۆژەکە بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە بواری ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی.

ئاماژەی بەوەش دا "بە پراکتیک ئەوەشیان بە لێژنەی پەرلەمان ڕاگەیاند کە کەمبوونەوەی ماوەکانی پێدانی کارەبا هیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە، بەڵکو لە پلەی یەکەمدا پەیوەندی بە کەمبوونی بڕی بەرهەمهێنان و بەرزبوونەوە و هەڵکێشانی خواست لەسەر کارەبا هەیە".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختیش کراوەتەوە کە پڕۆژەی پێوەری زیرەک قوناغی باشی بڕیوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا چەندین تایبەتمەندی دیکەی باشی پێوەرەکە بەکار دەخرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.