جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، داوا له سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كان و هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆكانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی به ڕوانگه‌یه‌كی نیشتمانییانه له چوارچێوه‌ی شایسته پێویسته‌كانی قۆناغه‌كه.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی و 58 ئەندامی ئەنجوومەن ڕایگەیاند: سه‌رباری نه‌هاتنه ئارای ڕێكه‌وتنی سیاسی سه‌باره‌ت به دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، به‌رده‌وامی ده‌دات به كاره‌كانی.
ڕاشیگەیاند: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی چاودێری و یاسادانانی خۆی به‌پێ په‌كخستن.
هەروەها داوای کرد هەموو لایەنەکان پەلە بکەن لە گفتوگۆکانیان گوتی: وه‌ک ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌ن داوا له سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كان و هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆكانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی به ڕوانگه‌یه‌كی نیشتمانییانه له چوارچێوه‌ی شایسته پێویسته‌كانی قۆناغه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.