له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ئاستەنگـەکانـی بەردەم پـێکهێنانـی حکـوومـە د. عـەرەفـات کـەرەم ـ بەرـپرسی کـاروبـاری عێراق لە بارەگـای بارزانی رایگه‌یاند :
هاوپه‌یمانی كورد و سوننه‌و سه‌درییه‌كان بایكۆتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی سه‌رۆك كۆمار ببێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه
كاندیدكردنی هوشیار زێباری له لایه‌ن پارتیه‌وه دڵنیایه به‌وه‌ی هیچ گرفتێكی له سه‌ر نییه ، زیاتر پرسه‌كه سیاسی بووه له ساڵانی رابردوو ، باشترین كه‌سه بۆ ئه‌و پۆسته‌و توانای هه‌یه كه عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌كه‌ی باش ببات .
هاوپه‌یمانی پارتی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سوننه و سهدرهیهكان به‌رده‌وامه و كاندیدی ئێمه‌ش كاندیدی هاوپه‌یمانییه .
روونیشیكرده‌وه كه به‌بێ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئێمه‌ش رێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌واو نابێت
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ، بڕیاریان داوه پێكه‌وه بن ، سه‌درییه‌كانیش نایانه‌وێت به‌مشێوه‌یه بێت و ڤیتۆی هه‌یه له سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی چواچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی .
د. عـەرەفـات کـەرەم ـ بەرـپرسی کـاروبـاری عێراق لە بارەگـای بارزانی پرۆژه‌ی زۆرینه‌ی نیشتیمانی پرۆژه‌یه‌كی باشه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق .
موقته‌دا سه‌در رازییه كه به‌شێك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێنه ناو حكومه‌ته‌وه ، ته‌نها زیاتر ئه‌وه‌ی هه‌یه و كێشه‌یه ئه‌ویش ناكۆكی نێوان مالكی و ره‌وتی سه‌دره .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.