ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له سنووری شارۆچكه‌ی شێخان، 3 برا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئیسكان ڕه‌مه‌زان په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێخان ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له جۆری نیسان سه‌نی و بارهه‌ڵگرێك ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه دوو برا به‌ناوه‌كانی كۆڤان فه‌ریق و شڤان فه‌ریق ڕاسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ست دا و برایه‌كی تریشیان به‌ناوی نێچیرڤان فه‌ریق به سه‌ختی بریندار بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای گواستنه‌وه‌ی برا برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌داخه‌وه ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌رسێ براكه دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ن و پێشمه‌رگه‌ن له هێزی زێرڤانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.