Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 12:11

دەزگای خێرخوازی بارزانی پێداویستی ژماره‌یه‌ک قوتابخانه‌ی سلێمانی دابین دەکات

کوردستان TV
100%

  

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازی ئەمریكی لە پرۆژەیەكی نوێدا پێداویستی جۆراوجۆر بۆ ژمارەیەك قوتابخانە و باخچەی ساوایانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی دابین دەكەن.

دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی سێكتەری پەروەردەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری قوتابییان و پەرەپێدان بە كەرتی پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستانی عێراق، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات.

ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمریكی هەستان بە دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی قوتابییان و ناو قوتابخانە بۆ ژمارەیەک قوتابخانە و باخچەی ساوایانی پارێزگای سلێمانی.

پێداویستییه‌كانیش بریتی بوون لە (سۆپا، وایت بۆرد، قەمسەڵە، كالە، داتاشۆ، پرێنتەر و هەندێك پێداویستی پەڕاوگە).

دەزگاکە جەختیشی کردەوە کە ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و لە  ڕۆژانی داهاتووشدا ژمارەیەک قوتابخانەی دیكە لەم هاوكارییانە سوودمەند دەبن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.