مه‌حما خه‌لیل،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كات كورسی به‌تاڵی بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق بدرێته پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان.
مه‌حما خه‌لیل، نوێنه‌رانی ئێزدییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8-2-2022 بڵاویكردۆته‌وه گوتی: پۆستی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێكهاته‌ی ئایینی دراوه‌ته برایانی مه‌سیحی، ئێمه‌ش داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كورسییه‌ی به‌تاڵه‌ی بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق كه ماوه‌ته‌وه، بدرێته پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێدانی ئه‌و كورسییه به پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان ،ده‌بێته مایه‌ی هاوكارییه‌ك بۆ مه‌زلوومییه‌ت و رێزلێنانی ئێزدییه‌كان .
جێگای ئاماژه‌یه دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، په‌رله‌مانتار به‌یدا خزر-ی وه‌ك بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاریكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.