له مه‌راسیمێكدا كه له هۆڵی رۆشنبیری له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، رێز له 4 رۆژنامه‌نووسی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت نرا.
به ئاماده‌بوونی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، د.سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆست، مه‌راسیمێكی شایسته له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو تێیدا رێز له رۆژنامه‌نووس ئه‌ڤین سه‌لاحه‌ددین، محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه، سالار جه‌لال و هه‌رمان خالد نرا، كه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بۆته رێگر له‌به‌رده‌م كاركهكانیاندا و توانیان تێیدا سه‌ركه‌وتوو بن .
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، چه‌ندین وتار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاماده‌بوو خوێندرانه‌وه، دواتر چه‌پكه گوڵ و دیاری تایبه‌ت پێشكه‌شی رۆژنامه‌نووسه‌كان كرا.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.