Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 09:44

دەنگۆی هێرشکردنە سەر بەندیخانەیەکی کەرکووک پۆلیسی خستە ئامادەباشییەوە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی کەرکووک هەواڵی ئەوەیان پێگەیشت کە گرووپێک چەکداری نەناسراو، بەنیازن هێرش بکەنە سەر بەندیخانەیەک.

بەمەبەستی رێگریکردن لەهەر رووداوێکی نەخوازراو، پۆلیس لە دەوری بەندیخانەکە رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتەبەر.

گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نوری لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە هەواڵی ئەوایان پێگەیشتووە، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بەنیازن هێرش بکەنە سەر بەندینخانەیەک لە کەرکووک.

عامر نوری ئاماژەی بەوەیش دا کە زانیاری ئەوەیان پێنەگەیشتووە کە هێرشەکە لەلایەن کێوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەگەری ئەوە نییە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ئەنجامبدرێت.

گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نوری هەروەها ئاماژەی بەوەیش دا کە لە دەوری بەندیخانەکە رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر و هێزەکانی پۆلیس لەسەر شەقامەکانی نزیک بەندینخانەکە خاڵی پشکنینی کاتییان داناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.