ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە جەلال نووری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگەکانی شارەوانی كرد. لە دیدارەكەدا كە ڕاوێژكار و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری دیكەی وەزارەت له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی كه‌لار و كفری و خانه‌قین و ڕزگاری ئامادەی بوون، گەنگەشەی دۆخی خزمەتگوزاری و چۆنیەتی چارەسەركردنی گرفتەكانی سنووری گەرمیان كرا، داموده‌زگه‌كانی گه‌رمیان چه‌ند داواكارییه‌كیان له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سنووره‌كه ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی گەرمیان و خەڵكە تێكۆشەر و قوربانیدەرەكەی سنوورەكە كرد و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پەرەپێدانی دەڤەری گەرمیان و گوتی درێغی ناكەین و هەوڵی جدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌ده‌ین.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە گرفتی ئاوەڕۆی كفری، ڕایگەیاند لیژنەیەكی تایبه‌تمه‌ند ده‌نێرینه كفری به مه‌به‌ستی دیراسه‌كردن و چارەسەركردنی كێشەی ئاوەڕۆی شاره‌كه و لەبارەی تەواوكردن و نۆژەنكردنەوەی پرۆژە كۆنەكانیش جەختی كردەوە بە گوێرەی یاسا بودجەیان بۆ دابین دەكەین. بابەتی ماستەرپلانیش یەكێك لە گرنگترین تەوەرەكانی دیداره‌كه بوو، لەمبارەیەوە ساسان عەونی گوتی بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسە بیانییەكان ئەو شوێنانه‌ی پێویستییان بە هەمواركردنەوە و دانانی ماستەرپلانی نوێیه كاری لەسەر دەكەین و بۆ ئەو مەبەستەش داوای له داموده‌زگه‌كانی شاره‌وانی كرد ڕێكاری پێویست بگرنەبەر، هه‌روه‌ها بابه‌تی خۆڵ و خاشاك و كێشه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی كه‌لاریش تاوتوێ كرا.
له‌باره‌ی پرۆژە تەواونەكراوەكانیش وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە كرد كه ئەوەی پەیوەندی بە شارەوانییەوە هه‌یه كاری لەسەر دەكەین. له‌باره‌ی كێشه‌ی موڵكایه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و پارچه زه‌وی له سنووره‌كه‌ش، جه‌ختی له هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی گرفتی موڵكایەتی لە هەندێ شارۆچكەی سنووری گەرمیان بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار كرده‌وه، وه‌ك داموده‌زگه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان باسیان كرد ئه‌و كێشه‌یه كێشەیەكی لەمێژینەیە و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش گوتی: دەبێت بە گوێرەی یاسا چارەسەر بكرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بهههندوهرگرت و جەختیشی لەسەر جێبه‌جێكردن و پەرەپێدانی سنووری گەرمیان كردەوە و گوتی لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان، كۆبوونەوەیه‌كی تر لەگەڵ دامودەزگەكانی شارەوانییه‌كانی گەرمیان بەڕێوە دەچێت.
به‌دواداچوون بۆ دۆخی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌کانی گه‌رمیان ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.