وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9 ى 2 ى 2022، مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه راشیگه‌یاند، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگ یه‌ك به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو به‌رده‌وام ده‌بین و له‌ڕۆژانی داهاتووش مووچه‌ی ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت كه تا ئێستا وه‌ریان نه‌گرتووه.
گوتیشی، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه خێراتر ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 25 ى هه‌رمانگێكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات و له ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.