مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ته‌قه‌ی كردبوو دواتر هه‌ڵاتبوو.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك به‌ئۆتۆمبێل خۆی ده‌كێشێت بهبلواری نێوان شهقامهكانداو دواتر ته‌قه دهكاتو هه‌ڵدێ، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌تن گه‌یشتنه شوێنی ڕووداكهو ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كه گرت.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادییه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تۆمه‌تبار (ه، ب، ك) له‌دایكبووی 1994 دانی بهتاوانهیكدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (495) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
ته‌قه‌که‌رێک ده‌ستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.