Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 05:39

لە قەزای کۆیە ئافره‌تێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%


 له‌قه‌زای كۆیه‌ ئافره‌تێك  درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و ته‌ندروستیش راگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
هاوکار محه‌مه‌د گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بڵاویكرده‌وه‌: کاتژمێر (10:00)ى به‌یانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9 ى 2 ى 2022، تەرمى ئافرەتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بە دەستڕێژى گولـلە له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا کوژراوە.
گوتیشى، ئافره‌ته‌كه‌ ناوی ( س ، خ ، ر) له‌دایكبووی ساڵی 1996 ، ڕووداوه‌كه‌ش له‌نزیك قوتابخانه‌ی كۆسره‌ت بووه‌. 
 راشیگه‌یاندووه‌،  ته‌رمی  ئافرەتەکە  له‌ئێستادا له‌به‌شی پزیشكی داوه‌ری كۆیه‌یه‌و بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.