Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 05:51

ئاگادارییەک لە دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی کڕین و فرۆشتنی یەکە نیشتەجێبووەکان

کوردستان TV
100%

 

دەستەی وەبەرهێنان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە کڕین و فرۆشتنی ئەو یەکە نیشتەجێبووانەی تا ئێستا مۆڵەتیان نییە.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا هاتووە "داوا لە هاووڵاتییان مامەڵەکارانی خانووبەرە دەکەین دوورکەونەوە له‌ كڕین و فرۆشتنی ئەو یه‌كە نیشته‌جێبووانەی تا ئێستا مۆڵه‌تیان لە دەستەی وەبەرھێنان وه‌رنه‌گرتووه‌ و یان مامەڵەى پڕۆژەکانیان لە قۆناغى ڕاییکردندان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە هاووڵاتییان پێش کڕینى یەکەکەکان سەردانى فەرمانگەکانى وەبەرهێنان لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بە مەبەستى دڵنیابوو، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرھێنان لێی بەرپرسیار نییە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.