نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری سلێمانی ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵی خوشك و برا گیانیان له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئاگره‌كه له قاتی دووه‌می ماڵێك له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی سلێمانی كه‌وتۆته‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رگریی شارستانیش هۆكاره‌كه‌ی شۆڕتی كاره‌با بووه.
ڕاشیگه‌یاند: دایكی منداڵه‌كان له ده‌ره‌وه بووه و كاتێك به ئاگره‌كه‌ی زانیوه هه‌وڵی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی داوه بۆ ڕزگاركردنی منداڵه‌كانی، به‌ڵام به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه و بووراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: منداڵه‌كان به‌ناوه‌كانی باران لێزان و لێوه لێزان كه ته‌مه‌نیان چوار ساڵ و دوو ساڵه به‌هۆی ئاگره‌كه سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.