Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 05:52

کەشناسی: سبەی بارانبارین لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

 

کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ سبەی پێنجشەممە خستەڕوو و تێیدا هاتووە "لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک لە بەیانی زوودا بارانبارین دەست پێ دەکات، لەدوای نیوەڕۆش ڕێژەکەی زیاتر دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت".

هاوکات بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە کە بەم شێوەیە:-

پارێزگای هەولێر 6c-12c

پارێزگای دهۆک 7c-8c

پارێزگای سلێمانی 6c-14c

پارێزگای هەڵەبجە 4c-10c

پارێزگای کەرکووک 8c-15c

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.