Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 04:13

ده‌ستگیرکردنی گرووپێکی دزینی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی نەوت و گازی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه‌ شه‌وی ڕابردوو هێزەکانیان توانیویانه‌ گرووپێکی دزی نەوت لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیر بکەن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاشكراشی كرد كه‌ تاوانباره‌كان 3 كه‌سن و یەکێکیان هەڵگری ناسنامەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانییە.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌‌:

دوێنێ شەو (8 لەسەر 9-2-2022) کات (01:30) هێزەکانمان توانیان گرووپێکی دزی نەوت و کونکردنی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر له‌ ناحییەی قوشتەپە له‌ گوندی دۆڵەزە دەستگیر بکەن.

تاوانباران راستەوخۆ لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیر کران کە پێک هاتبوون لە 3 کەسی بە ڕەگەز کورد و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تانکەر جۆری ئیسکانیا هەڵگری تابلۆی (عێراق/سلێمانی) گیرا، کە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانیان کون کردبوو و لكاندبوویان به‌ سۆندەیەکەوە، پاشان بە تانکەر نەوتەکەیان بار کردبوو.

یەکێک لە تاوانباران هەڵگری ناسنامەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانییە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و ڕادەستی دادگای تایبەتمەند کران.

هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هێزەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ رێگریکردن لە دزینی سەرچاوەی داهات و سامانی ئابووری هەرێمی کوردستان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.