Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 04:13

بە ڤیدیۆ..لە ڕووداوێکی هاتووچۆ 6 ئەندامی یەک خێزان برینداربوون

کوردستان TV
100%

 

کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەی هەولێر-خەبات، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەی هەولێر-خبات لە نزیک مەفرەقی تۆبزاوە ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌ جۆری هیۆندای بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەست دا و لەپاشان وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دەرەنجامی ڕووداوەکە 6 کەس کە ئەندامانی یەک خێزان بوون زامداربوون، زیانێکی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە و ڕێگەوبانەکە کەوت".

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.