یانەی ئەی سیی میلان گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ، لە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، ئەی سیی میلان سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی لاتسیۆی میوانی بردەوە.
لە خولەكی بیست وچواردا، ڕافائێل لیاوی پۆرتوگالی گۆڵێكی بۆ میلان تۆماركرد، پاشان ئۆلیڤی جیرۆدی فەڕەنسی گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی چلویەك بەدەستهێنا، هێندەی نەبردو چوار خولەك دواتر، جیرۆد گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە بە سوودی میواندارەكان تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاونۆدا، فرانك كێسی كۆت دیڤواری گۆڵی چوارەمی ڕۆسۆنێری بەدەستهێنا، بەم بردنەوەش ئەی سیی میلان گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیاو لاتسیۆش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد .
میلان گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.