Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 00:27

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی (دۆیچەبان) کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە (ڤینسنت ڤان هوتن) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیکی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی ( دۆیچە بان) کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە  (کلێمێنس زێمتنەر) کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، نوێنەری کۆمپانیای دۆیچە بان کورتەیەکی دەربارەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دۆیچە بان خستەڕوو بۆ ڕاوێژ و سەرپەرشتیکردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان.

نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە هەنگاوێکی سەرەتایییە بۆ دەستکردن بەم پڕۆژە گرینگە کە لە چەندین قۆناغ پێکدێت و لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت .

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرینگیی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە گرینگ و ستراتیجییە کردەوە بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان و بەیەکەوەبەستنەوەی شار و ناوچەکان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.