پسپۆڕێكی ڕووسی له بواری خۆراك ئاشكرای كرد كه خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ئاو به لیمۆ كرداری هه‌رسی گه‌ده باش ده‌كات و به‌رگریی جه‌سته‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس به‌هێز ده‌كات.
ناتالیا كۆنسكایا كه پسپۆرێكی خۆراكه ڕایگه‌یاند: ئاو به لیمۆ یارمه‌تیده‌ری به‌رگریی جه‌سته ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنی كۆلاجین و مژینی ئاسن و زینك له‌گه‌ڵ توخمه كانزاكانی تر.
ئاو به لیمۆ ترشی هایدرۆكلۆریك له گه‌ده زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ردانی مادده‌ی زه‌رداو بۆ هه‌رسكردنی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی.
پسپۆڕه ڕووسییه‌كه هه‌روه‌ها ئامۆژگاری كرد كه 2-3 كوپ ئاو به لیمۆ 30 خولهك پێش هه‌ر ژه‌مێكی خۆراك بخورێته‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئاو به لیمۆ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی بهتأڵ بخورێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ به‌یانیان دوای له خه‌و هه‌ڵسان باشتروایه ئاوی ئاسایی بێ هیچ تێكه‌ڵییه‌ك بخورێته‌وه.
ناتالیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه نابێت ئاو له‌گه‌ڵ خواردن یان دوای نانخواردن ڕاسته‌وخۆ بخورێته‌وه، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی گه‌ده له كاری هه‌رسكردنی خۆراك هێواش بێته‌وه، به‌ڵام بۆ نه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك یان شۆڕبوونه‌وه‌ی بۆ گه‌ده ئه‌گه‌ر كرا ئاوێكی كه‌م بخورێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.