Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 00:27

پۆلیسی ڕاپەڕین ژمارەیەک تۆمەتباری دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی ڕاپەڕین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە ڕایگەیاند، ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیشدا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان 3 کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد و لە بەردەم دادگە و پۆلیس دانیان بەوە داناوە کە ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیان دزیوە، هەروەها دەستبەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی دزیاریشدا گیرا.

ڕاشیگەیاند: ئەو 3 تۆمەتباره تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە بە گوتەی خۆیان پێشتر پلانیان بۆ ئەوە داناوە کە شەوانە ماتۆڕسکیل بدزن پاشان بیفرۆشنەوە، یان بە شێوەی پارچە بە نرخێکی کەمتر لە نرخی خۆی بە خەڵک و دووکانەکانی چاککردنەوەی ماتۆڕسکیل بیفرۆشنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو "دادوەر بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی هەر 3 تۆمەتبارەکەی ڕاگرتووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە".

هەروەها ڕایگەیاند: لە حاڵەتێکی دیکەدا کەسێک دەستگیر کرا کە پارچەی ماتۆڕسکیلی دزیاری کڕیوە لە تۆمەتباران و بە بڕیاری دادوەر و بە گوێرەی ماددەی 461 ڕاگیرا.

ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە کەمتر لە مانگێک دەستیان بەسەر زیاتر لە 10 ماتۆڕسکیلی دزیاری گرتووە و ڕێوشوێنی توندیش بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر.

پۆلیسی ڕاپەڕین هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان بە دووربگرن لە کڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسکیل و پارچەکانی تا لێی دڵنیا نەبنەوە کە دزیاری نییە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.