Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 00:27

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر که‌سێکی 50 ساڵە کوژرا

کوردستان TV
100%

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی هەولێر لە ڕووداوی کوشتنی كه‌سێكی تەمەن 50 ساڵ ئاگادارکرایەوە.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئێوارە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی عارەبان له‌ نزیک مزگەوتی پاشا.

ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەسێک بەناوی (دڵدار حەمەدەمین مستەفا) تەمەن 50 ساڵ، شوفێرە لە پەرلەمانی کوردستان کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.