پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، به تۆمه‌تی كوشتنی گه‌نجێك له نزیك قه‌ڵای شێروانه له شارۆچكه‌ی كه‌لار، 5 كه‌س ده‌ستگیركران.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری له ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە ڕێكه‌وتی 2/2/2022 تەرمی گەنجێک بە ناوی (ع. م. غ) لەدایکبووی ساڵی 2000 دانیشتووی شاره‌دێی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار لە نزیک قەڵای شێروانە دۆزرایەوە، چه‌ند تۆمه‌تبارێك به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌م گه‌نجه ده‌ستگیر كران.
ڕاشیگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای لێکۆڵینەوە و سوود بینین لە کامێرای چاودێری بە تۆمەتی کوشتنی گه‌نجه‌كه 5 کەسیان دەستگیر کرد.
جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا هه‌ر پێنج تاوانباره‌كه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 بەند کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.