Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 00:27

ئه‌وقاف ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر تێکدانی مزگه‌وتێک له‌ سلێمانی ده‌دات

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی له‌سه‌ر تێكدانی مزگه‌وتی بالیكه‌ده‌ری ڕایگه‌یاند كه‌ مزگه‌وته‌كه‌ كێشه‌ی زۆری تێدایه‌ و ده‌یڕووخێنن و دووباره‌ دروستی ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: مزگه‌وتی بالیكه‌ده‌ری تا ئیستا چەند جارێک نۆژه‌ن کراوەتەوە کۆتاجاریش ساڵی 2015 بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: لەبەرئەوەی لەلایەن لێژنەی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پاش سەردانیکردن و کەشفکردن بۆیان دەرکەوت کە مزگەوتەکە لە ڕووی بیناسازییەوە کێشەی زۆر تێدایە، سەقفی حەرەمەکەی زۆر نزمە و ته‌نیا 2،5م به‌رزه‌ و هه‌روه‌ها هەمووی درز و تەڕەشووعه‌، جگه‌ له‌وه‌ش شوێنی دەستنوێژ و توالێتەکانی زۆر چاڵە و نەگونجاوە و چەندان کەموكورتی تریشی تێدایه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان وەرگیراوە و لەلایەن خێرخوازێك به‌ناوی سالار جمال احمد ئەستێر مزگه‌وته‌كه‌ بەشێوازێکی دیزاین و کەلەپووری دروست دەکرێتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌‌ له‌لایه‌ن چەند بازرگانێک کە کرێچی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئەوقافن، ئەم بابەتە بە شیوازێکی دیکە وێنا کراوە و له‌نێو خه‌ڵك ورووژێنراوه‌.

ڕاشیگه‌یند كه‌ نوێکردنەوەی یەکێک لە ماڵەکانی خوا کە لە بەرژەوەنی نوێژخوێنان و جوانکردنی سیمای شارە زۆر ئاساییە، هه‌روه‌ها گەر شوێنێکی کەلەپوور نۆژەن بکرێتەوە یان سەرلەنوێ بنیات بنرێتەوە بەو مەرجەی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەنداری بۆ وەربگیرێت تا شێوە کەلەپوورییەکەی خۆی لەدەست نەدات ئەمە لە هه‌موو وڵاتانی دونیا کارێکی ڕێگەپێدراوە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.