ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە منداڵێکی تەمەن 8 ساڵ لە کاتی یاریکردن بە دەمانچەکەی باوکی، فیشەک بەخۆیەوە دەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: لە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار منداڵێکی 8 ساڵیان گەیاندۆتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک بریندار ببوو.
ڕاشیگەیاند: بە گوتەی کەسوکاری منداڵەکە یاری بە دەمانچەکەی باوکی کردووە و نەیانزانیوە فیشەک لەبەر کاربووە، لە ئەنجامدا فیشەکی لەدەست دەرچووە و خۆی بریندار کردووە.
ئاماژەی بەوەش دا کە دوای چارەسەری خێرا لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.