ئه‌و منداڵه‌ی شه‌وی ڕابردوو له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه بریندارببوو، له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئایه حه‌سین سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 8 ساڵ شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی حه‌مرین له شارۆچكه‌ی كه‌لار یاری به ده‌مانچه‌ی باوكی كردبوو و نه‌یزانیبوو فیشه‌كی له‌سه‌ره و له ئه‌نجامدا فیشه‌كی له‌ده‌ست ده‌رچووبوو و خۆی بریندار كردبوو.
ماڵباته‌كه‌ی گه‌یاندبوویانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له شارۆچكه‌ی كه‌لار، دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كرابوو.
ئایه‌ی ته‌مه‌ن 8 ساڵ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.