گوتهبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ههولێر ڕایگهیاند، بههۆی ئهنجامدانی پێشبڕكێ لهنێوان شوفێری دوو ئۆتۆمبێل له شهقامێكی سهرهكی شاری ههولێر كارهساتێكی لێ كهوتهوه.
فازڵ حاجی گوتهبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ههولێر ڕایگهیاند: کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ههینی لەسەر ڕێگای هەولێر کەسنەزان لە سایدی هاتن بەرەو ناو شار و لەژێر پردی 120 مەتری، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هیۆندای و کیا سپۆرتاجی تایبەت خەریکی پێشبڕکێکردن بوون لەگەڵ یەکتر و ڕێگایان لەسەر یەکتر دادەخست و تەسک دەکردەوە.
ڕاشیگهیاند: لەو کاتەدا بەهێزێکی زۆرەوە پێكدادان لەنێوانیاندا دروست بوو و ڕاستەوخۆ هیۆندایەکە بەسەر دوورگەی ناوەندی شەقام کەوت و بۆ مەودای نزیک 50 مەتر لەسەری ڕۆیشت و دارەکانی جوانکاری و چیمەنی ناو دورگەکەی هەموو تێک دا و ئینجا پەڕیەوە دیوەکەی تری شەقام و بەپانی شەقامەکەی بڕی و لە دوای خۆکێشانی بە شۆستەی دیوی ڕاستی شەقامەکە ئینجا وەستا.
ههروهها ڕایگهیاند: کیا سپۆرتاجەکەش هەر لە دیوەکەی تری شەقام بەرەو لای ڕاست ڕۆیشت و خۆی کێشا بە مازدایەکی تایبەت کە لە لۆپی 120 مەتری دادەبەزی بەرەو ناو شار و ئینجا وەستا.
گوتهبێژهكهی پۆلیس ڕأشیگهیاند: لە دەرەنجامی ڕووداوەکە 3 شوفێر کە بەشداریی ڕووداوەکە بوون زامدار بوون کە دووانیان هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بوون و بەڕەگەز عەرەبن.
جهختیشی كردهوه كه دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دەرکەوت بڕێکی زۆری ماددەی سەرخۆشکەریان خواردۆتەوە کە ئەمە وای کردووه زیاترهان بدرێن بۆ پێشبڕکێکردنەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.