ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو لیژنه‌ی ڕه‌وتی سه‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌سه‌ر ڕووداوه كوشتن و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای میسان كۆبوونه‌وه.
هه‌ردوو لیژنه‌كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ڕاگه‌یه‌نراوێكی 6 خاڵییان بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوایان له خه‌ڵكی پارێزگای میسان كرد خۆیان له دروستبوونی ئاژاوه و فیتنه به‌دووربگرن.
خاڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كه بریتی بوون له:-
1- ئیدانه هه‌موو تاوانه‌كانی كوشتن له پارێزگاكه ده‌كه‌ین.
2- پشتیوان و پاڵپشتی دادگا و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له سه‌پاندنی یاسا و ڕێگری له ئه‌نجامدانی تاوان بگێڕن.
3- هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له‌یه‌ك ڕیزدا ده‌وه‌ستین.
4- كاره‌كانی هه‌ردوو لیژنه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ردوامیان ده‌بێت تا دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و به سزا گه‌یاندنیان.
5- داوا له هاووڵاتییانی پارێزگای میسان ده‌كه‌ین ئارامبن و هیچ هه‌لێك بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و فیتنه له‌نێوان كوڕه‌كانی یه‌ك باوك (محه‌مه‌د سه‌در) نه‌هێڵنه‌وه.
6- داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌واڵه‌كان له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه بگوانه‌وه نه‌ك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جێی باسه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دۆخی ئه‌منی پارێزگای میسان ئاڵۆزی تێكه‌وتبوو و ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆركردن ئه‌نجامدران، ئه‌مه جگه له كوشتنی چه‌ند ئه‌ندامێكی ڕه‌وتی سه‌در و بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له پارێزگاكه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.